مارگۆت رۆبی:خانەوادەكەم بڕوایان نەدەكرد ببمە ئەكتەر.
رۆبی دەربارەی سەرەتاكانی دەڵێ: خانەوادەكەم هیچ پەیوەندییەكیان بە نواندنەوە نەبوو بۆیە لەو بڕوایەدا نەبوون ببم بە ئەكتەر و لەو بوارەدا سەركەوتوو بم و پێیان گوتم بڕۆ كارێكی تر بدۆزەوە و باس لە كاری هونەری مەكە، تەنانەت كاتێك دەستم بە نواندنیش كرد پێیان دەگوتم كەی كارێكی راستەقینە دەدۆزییەوە.
لە بارەی رۆڵەكانیشی رۆبی وتی: زۆر رۆڵم پێشكەش كردووە كە ئافرەت نووسیویانە و تێیدا سەركەوتوو بووم، بەڵام زۆر حەز دەكەم لەگەڵ دەرهێنەرێكی ئافرەت كار بكەم، هەروەها ئاواتە خوازم لەگەڵ ژمارەیەك ئەكتەری كچی تەمەنی خۆم لە كارێكی هاوبەشدا رۆڵ ببینم، چونكە هەست بە ئارامی زیاتر دەكەم كاتێك لەگەڵ ئافرەتاندا كار دەكەم.
لە كۆتایی دیمانەكەدا رۆبی دەڵی: كار كردنم لە هۆڵیۆد وایكردووە كە شارەزاییەكی زۆر پەیدا بكەم بەجۆرێك بتوانم بڕیاری درووست بدەم سەبارەت بە كارەكەم.