سانی لیۆنیش بە مۆم دەكرێ.
لە مۆزەخانەی مەدام تۆسۆ لە دلهی پایتەختی هندستان پەیكەری مۆمی هەر یەكە لە ئەمیتاب باتشان و ئەنیل كاپور دانراوە و بڕیار وایە بەم نزیكانە پەیكەرێكی مۆم بۆ خانمە ئەكتەری بۆڵیۆد سانی لیۆنیش درووست بكرێت و لە تەك ئەوانەوە دابنرێت و بەمەش دەبێتە یەكێك لە كەسایەتییە ناسراوەكانی هیندستان، هەرچەندە سانی زیاتر وەك ئەكتەرێك وروژێنەر لە نێو هیندییەكان ناسراوە.
بە مەبەستی درووستكردنی پەیكەرەكە تیمێكی مۆزەخانەی مەدام تۆسۆ لە لەندەن سەردانی دلهییان كرد بۆ ئەوەی چاویان بە سانی بكەوێت و زیاتر لە 200 پێوانەی جیاجیای لەشیان وەرگرت و چەند وێنەیەكیشیان لە چەند گۆشەوە گرت بۆ درووستكردنی پەیكەرەكە.
ئەم هەنگاوەی مۆزەخانەكە بۆ زیاتر راكێشانی سەرنجی جەماوەری سانییە، چونكە خاوەن جەماوەرێكی زۆرە لە سەرتاسەری جیهان و لە هیندستان بە گشتی ئەمەش بە هۆی نمایشەكانی سەما و گۆرانی و دەركەوتنی لە چەندین نمایشی هونەری واقعی.