لیۆناردۆ چۆن سەروەتەكەی كۆكردەوە.

لیۆناردۆ چۆن سەروەتەكەی كۆكردەوە.
لیۆناردۆ دیكاپریۆی ئەستێرەی سینەمایی هۆڵیۆد و پاڵەوانی فیلمی (تایتانیك) بە یەكێك لە ئەكتەرە دەوڵەمدەنەكان دادەنرێت و سەروەتێكی زۆری لە رێگای ئەو ناوبانگەی كە بە فیلمەكانی بە دەستیهێناوە و بۆتە خاون جەماوەرێكی زۆر لە سەرتاسەری جیهان و بوونی ئەو لە هەر فیلمێكدا سەركەوتنی فیلمەكە تا راددەیەكی زۆر مسۆگەر دەكات بەتایبەتی لەو ساڵانەی رابردوودا.
بەپێی ماڵپەڕی (لۆفمنی) لە ساڵی 2017 سەروەتی لیۆناردۆ بە 245 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە، هەرچەندە لە سەرەتای كاری هونەرییدا كرێیەكی زۆری وەرنەگرت، بەڵام بەشداری كردنی لە فیلمی (تایتانیك) وەرچەرخانێكی گەورە بوو لە ژیانی لیۆناردۆ و بڕی (2.5) ملیۆن دۆلاری دەستكەوت، سەركەوتنی فیلمەكەش بووە هۆی ئەوەی كە دواتر لە یەكەم فیلمی پاش تایتانیك بڕی (20) ملیۆن دۆلاری دەستكەوت هەر ئەمەش وایكرد دواتر لیۆناردۆ بۆ هەر رۆڵێك داوای (20) ملیۆن دۆلار بكات، هەروەها لیۆناردۆ چەند رێكەوتنیش ئەنجام دەدات هەر سەبارەت بە فیلمەكانی كە سوودێكی زۆری هەبووە. و لە فرۆشتنی سیدییەكانی فیلمەكانیشی تا ئێستا بڕی 59 ملیۆن دۆلاری دەستكەتووە، هەروەها گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای (گوانگ دۆنگ)ی چینی تایبەت بە مۆبایل هەیە و بڕی 5 ملیۆن دۆلاری لەو گرێبەستەش دەستكەوتووە، لەلایەكی دیكەوە لیۆناردۆ لە ئاهەنگی كردنەوەی زۆربەی یانە جیهانییە ناسراوەكان بەرامبەر بە بڕە پارەیەكی زۆر ئامادە دەبێت.
بە هۆی ئەوەی كە بەشێكی سامانەكەی لە كاری خێرخوازیدا خەرج دەكات و بەشێكی زۆری كەرەستە و كەلوپەلە گرانبەهاكانی لە مەزادی ئاشكرا بۆ كاری خێرخوازی دەیفرۆشێت بۆیە وەك نوێنەری ئاشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دانراوە
Top