حەمید عوسمان و پەیوەند جاف كلیپێكی نوێ بڵاو دەكەنەوە .
ئەو دوو گۆرانیبێژە، لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) گرتەیەكی ڤیدیۆیی كاتی تۆماركردنی گۆرانییەكەیان لەنێو ستۆدیۆدا بڵاو كردووەتەوە و ئاشكرایان كردووە كە لە ماوەیەكی نزیكدا گۆرانییەكە بڵاو دەكەنەوە.
لە ساڵی ڕابردوودا ئەو دوو گۆرانیبێژە كلیپێكیان بە شێوەی دوێت بە ناوی (ڕیحانە) بڵاو كردەوە، كە بینەرێكی زۆری هەبوو، جگە لەو دوو كارەش چەند كارێكی دیكەی هونەریی هاوبەشیان پێكەوە ئەنجام داوە.
basnews