ماریا هەورامی بەرهەمێکی نوێی خۆی بڵاو دەکاتەوە .
ئەم خانمە گۆرانیبژە لەگەڵ بڵاو کردنەوەی وێنەکەی ئەوەشی نووسیوە: "ئەم گۆرانیەم بە قەد ڕۆحم خۆشمەوێت، چونکە ئەم گۆرانیەم جیاوازە لە کارەکانی پێشوم و زۆریش هیلاك بووم لەگەڵ ئەم بەرهەمەم دا، بە هیوام بەدڵی ئێوەی ئازیزم بێت، بە دڵ بوونتان هیلاکی و ماندوو بونم نامێنێت، سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان".
ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووە.
basnews