ھەڵوێست و ئافشین گۆرانییەکی دوێتیان بڵاو کردەوە .

ھەڵوێست و ئافشین گۆرانییەکی دوێتیان بڵاو کردەوە .
ھەڵوێست و ئافشین لە ھەژماری تایبەتیی خۆیان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا ئاشکرایان کردووە، کە گۆرانییەکیان بە ناوی (کەمەرە شل)، بەشێوەی دوێت بڵاو کردووەتەوە.

گۆرانییەکە فۆلکلۆرە و ئافشین خۆی کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە، ئەو گۆرانییەش تەنیا بەشێوەی دەنگ بڵاو کراوەتەوە و کلیپیان بۆی نەکردووە.

ھەڵوێست خەڵکی سلێمانییە، تا ئێستا گۆرانییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو گوێگریان ھەبووە، کلیپەکانیش بینەرێکی زۆریان ھەبووە، ھەروەھا لە چەند شوێنێکی جیاوازدا ئاھەنگ و کۆنسێرتی ئەنجام داوە، ماوەیەکیش پێش ئێستا، نوێترین کلیپی خۆی، کە بە ناوی (ئەگەر) بوو، بڵاوی کردەوە.

ئافشین خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ھەروەھا کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ چەندین ھونەرمەندی کورد، کردووە.

basnews
Top