ئاری محه‌مه‌د كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه .
تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه فۆلكۆره، ئه‌حمه‌د ئازاد، كاری دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ كردووه، له ستۆدیۆی تاریق خانه‌قینی له هه‌ولێر كاری تۆماركردنی ده‌نگی بۆ كراوه، هه‌روه‌ها كاوه موحسین كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
ئاری، له‌باره‌ی نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی ڕاگه‌یاند: "له‌به‌ر دڵی هه‌واداره‌كانم ئه‌و گۆرانییه‌م به شێوازێكی نوێ تۆماركرد و به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوم كردووه‌ته‌وه، چونكه جه‌ماوه‌رێكی زۆر داوای دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانییه‌ی لێم كردووه، هیوادارم به دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت".
ئاشكراشی كرد، جگه له‌و كلیپه، ئێستا سه‌رقاڵی چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌رییه، گوتیشی: "له چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌رهه‌می نوێی هونه‌ریم بڵاو ده‌كه‌مه‌وه".
ئاری محه‌مه‌د، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به كاری هونه‌ریی كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانیی و ڤیدیۆ كلیپه.basnews