كاسرین لانجفۆرد پێشبینییەكان دەگۆڕێت.

كاسرین لانجفۆرد پێشبینییەكان دەگۆڕێت.
زنجیرە درامای (13Reasons Why) كە كۆمپانیای (Netflix ) بەرهەمی هێناوە و لە پاڵەوانیەتی كچە ئەكتەری ئوسترالی كاسرین لانجفوردە، دوور لە پێشبینییەكان بووە یەكێك لە پاڵێوراوە سەرەكییەكانی بەدەستهێنانی خەڵاتەكانی خولی (75)ەمینی گۆڵدن كلوب.
ئەم زنجیرەیە كە سەركەوتنێكی بێ وێنەی چاوەڕوان نەكراوی بەدەستهێناوە، باس لە پزیشكێكی دڵ دەكات كە خاوەن كەسایەتییەكی بێهێزە بەجۆرێك ناتوانێت هەستەكانی خۆی بۆ بەرامبەر دەرببڕێت و كچێكی خۆش دەوێت كە كاسرین رۆڵەكەی دەبینێت، بەڵام بێ ئەوەی بتوانێت راشكاوانە رازی دڵی خۆی بۆ باس بكات.
سەركەوتنی ئەم زنجیرە درامایە بۆ كاسرین دەگەڕێتەوە كە یەكێكە لە ئەكتەرە لاوە سەركەوتووەكان و لە ئوسترالیا لە دایكبووە، لە ساڵی 2005 چەندین وانەی لە بواری موزیك خوێندووە، بەتایبەتی موزیكی كلاسیكی دواتر لە پاڵ موزیكدا چەند وانەیەكی دراماشی خوێندووە.
هەرچەندە زۆر سەركەوتووانە بەشداریی كرد لە چەندین پێشبڕكێی درامی بەتایبەتی لە قوتابخانە و نواندن بووە یەكێك لە ئارەزووە هەرە سەرەكییەكانی ژیانی، بەڵام گشت قوتابخانەكانی نواندن ئامادە نەبوون وەریبگرن بە بیانووی بچووكی تەمەنی و شارەزاییەكی تەواوی لە ژیان و نواندن نەبوو، ئەمەش وای لێكرد لە خول و وۆركشۆپی تایبەت بە نواندن بەشداری بكات. ئێستاش یەكێكە لە ئەكتەرە سەركەوتووەكان و پێشبینی دەكرێت لە داهاتوودا ببێتە یەكێك لە ئەستێرە هەرە ناسراوەكانی هۆڵیۆد.
Top