(ئالتۆن جۆن) واز لە كۆنسێرت و گێڕانی ئاهەنگەكانی دەهێنێت .

(ئالتۆن جۆن) واز لە كۆنسێرت و گێڕانی ئاهەنگەكانی دەهێنێت .
بە پێی ڕۆژنامەی (دیلی میرۆر)ی بەریتانی لە هەواڵێكیدا ڕایگەیاند كە گۆرانیبێژ و ئەستێرەی جیهانی (ئالتۆن جۆن)ی بەریتانی بڕیاریدا چیتر كۆنسێرت و ئاهەنگ سازنەكات جگە لە ئاهەنگێكی نەبێت كە بڕیارە دوایین گەشتی هونەری بێت , هەر بە پێی ئەم سەرچاوەیە وا بڕیارە بەم نزیكانە ئەم گۆرانیبێژە خۆی بە شێوەیەكی فەرمی ئەو بڕیارە ڕابگەیەنێت .

(ئالتۆن جۆن) ی تەمەن 70 ساڵ ئەم هەواڵەی دوای 50 ساڵ لە گۆرانی گۆتنی لەسەر شانۆ ئەم بڕیارەی دا , بە پێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان , ئەم هەنگاوەی دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشیەكەی كە ساڵی ڕابردوو تووشی هات كە بۆ ماوەیەكی زۆر كەوتە ژێر چاودێری پزیشكانەوە , ئەمەش ئەو كاتە بوو كاتێك گەشتێكی ئەنجامدا بەرەو ئەمریكای باشوور .

ئەم ئەستێرەیە توانی وەكو گۆرانیبێژ و میوزیكژەن و ئاوازدانەرێك چەندین ژمارەی پێوانەیی بشكێنێت و هەر لوتكە بمێنێتەوە تا ئەمڕۆ , وە توانی گۆرانی میلی و پۆپ بەیەكەوە گرێ بدات , تا ئەمڕۆ نزیكەی 300 ملیۆن كۆپی لە بەرهەمەكانی لە سەرانسەری جیهاندا فرۆشراون .
Top