نەوید زەردی كلیپێكی نوێی بڵاو كردەوە .
درەنگانی شەوی ڕابردوو 26/1/2018، نەوید لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا ئاشکرای کرد، کە نوێترین کلیپی خۆی، کە بە ناوی (ئارام)ە، بڵاو کردووەتەوە.
ئەو گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، لە ماوەی ڕابردوودا چەند کۆنسێرتێکی لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دا، ھەروەھا چەند ڤیدیۆ کلیپێکیشی بڵاو کردەوە، ڤیدیۆ کلیپەکانیشی بینەرێکی زۆریان ھەبووە.
basnews