عامر خان لە پلەی یەكەمە.
ئەم فیلمە لە چیرۆكێكی راستەقینە وەرگیراوە و باس لە ژیان ماهافیر سینگ فوگات و هەردوو كچەكەی گیتا و بابیتا كە یاریزانی زۆرانبازیی هیندین دەكات. بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی (هندوستان تایمز) یەكەم فیلمی هیندییە كە لە دەرەوە و ناوەوەی هیندستا لە رووی جەماوەرییەوە لە یەك ئاستدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە و بۆ یەكەم جاریشە كە ببێتە یەكێك لە سەركەوتووترین و گەورەترین فیلمە هیندییەكان كە لە وڵاتی چین داهاتێكی زۆری بەدەستهێناوە.
هەر لەم بارەوە قسەكەرێك بە ناوی فیلمەكە كە لە دەرهێنانی نەتش تیوارییە، رایگەیاند كە داهاتی فیلمەكە سنووری 200 ملیۆن روپیەی هیندی تێپەڕاندووە، ئەمەش لە سەرتاسەری جیهان ژمارەیەكی پێوانەییە و تا ئێستا فیلمەكانی بۆڵیۆد لە دەرەوەی سنووری هیندستان نەگەیشتوونەتە ئەو ژمارەیە.