رووسیا فیلمی كۆمیدی (مردنی ستالین) قەدەغە دەكات.

رووسیا فیلمی كۆمیدی (مردنی ستالین) قەدەغە دەكات.
هەندێك جار ڕووداوە ڕاستەقینەكان و مێژووی كەسایەتییە بەناوبانگەكانی جیهان بە شێوازێكی كۆمیدی دەكرێنەوە بە فیلم , ئێوارەی دووشەممە 22/1/2017 كە لە وڵاتی بەریتانیا فیلمێكی كۆمیدی بە ناوی (مردنی ستالین) نمایش كرا بە ئامادەبوونی چەند ناودار و كەسایەتییەكی دیاریكراو , ئەمەش نیگەرانییەكی زۆری لای سییاسەكانی رووسیا درووست كرد .

چەند ئەكتەرێك و پەرلەمانتارێكی رووسی كە ئامادەی فیلمەكە بوون وایان شیكردەوە كە ئەم فیلمە گوزارشت لە شەڕێكی ئایدۆلۆجی و لایەنگیری دەكات , بۆیە ئەم نیگەرانییەی وڵاتی ڕووسیا گەیشتە ئەوەی ئەم فیلمە قەدەغە بكات لە نمایش كردنی .

ئەكتەرانی فیلمی (مردنی ستالین) هەریەك لە ستیف بوشیمی ئەكتەری ئەمریكی , و ئەكتەری ئەمریكی جێفری تامبور , وە ئەكتەری بەریتانی جەیسۆن ئیسحاق , ڕۆڵی تێدا دەگێڕن .

ڕووداوەكانی ئەم فیلمە پێچەوانەی ڕاستیەكانن و بە شێوازێكی كۆمیدی ڕووداوەكانی یەكێتی سۆڤیەت و دوا ڕۆژەكانی (جۆزێف ستالین) باس دەكات لە ساڵانی 1953دا ,وە دەرهێنەری ئیتاڵی ئەرماندۆ ئەرنوتشی كاری بۆ كردووە .
Top