وێنه‌یەكی ئه‌میتاب و ناته‌نیاهۆ هه‌رای نایه‌وه.
هەفتەی رابردوو بنیامین ناته‌نیاهۆ سه‌رۆكی ئیسرائیل سه‌ردانی وڵاتی هندستان كرد و له یه‌كێك له هۆتێله ناوداره‌كانی شاری مۆمبای، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی بۆڵیۆد كۆبووه‌وه.
ناتەنیاهۆ له كاتی كۆبوونهوهكەیدا، له به‌رده‌م ئه‌ستێره‌كانی بۆڵیود گوتی "هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی پێتان بڵێم جیهان بۆڵیودی خۆش ده‌وێت، هه‌روه‌ها منیش وه‌كو سه‌رۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆڵیودم خۆش ده‌وێ".
ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی هیند له دیداره‌كه‌ی ناته‌نیاهۆ ئاماده‌بوون، له‌وانه ئه‌میتاب باتشان و ئیشواریا رای و ئابشیك ئه‌میتاب.
دوای كۆبوونەوەكە، وێنه‌یەكی سێڵفی ئەكتەرەكان لەگەڵ ناتەنیاهۆ له تۆڕه كۆمهڵاتییهكاندا قسه‌وباسی زۆری له‌سه‌ر كرا، هه‌ندێك دیداره‌كه‌یان به كارێكی جوان وه‌سف ده‌كرد، هه‌ندێكیش پێیان وابوو نهدهبوایە بۆڵیود تێكه‌ڵی گێچهڵە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت.
basnews