پەیوەند جاف کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە .
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 20/1/2018، پەیوەند جاف لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا ئاشکرای کرد، کە کلیپێکی نوێی خۆی، کە بە ناوی (دڵم تەنگە)یە، بڵاو کردووەتەوە.
پەیوەند جاف یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی کورد، خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییە، ئاھەنگ و کۆنسێرتیشی لە چەندین شوێن ئەنجام داوە.