دادگای هیندستان فیلمی بادماڤاتی گەڕاندەوە بۆ ناو هۆڵی سینەماكان .

دادگای هیندستان فیلمی بادماڤاتی گەڕاندەوە بۆ ناو هۆڵی سینەماكان .
دادگای هیندستان گەیشتە بڕیارێكی كۆتایی لە سەر بابەتی قەدەغەكردنی فیلمی بادماڤاتی , ئەمەش دوای ئەوە هات كە چوار ویلایەت هەستانەوە دژی ئەم فیلمە و بڕیاریاندا كە ئەم فیلمە نمایش نەكرێت , ویلایەتەكان بریتین بوون لە هەریەك لە ویلایەتی (كەجرات و راجستان و مادیا برادیش و هاریانا) .

ناوەڕۆكی ئەم فیلمە هەمان شێوەیە وەك چۆن لە سەرەتاوە دەست كراوە بە كاری وێنە گرتنی , بەڵام زۆر جار هەواڵی ئەوە بڵاو دەكرێتەوە كە لە هەندێك گرتە و چەند دیمەنێكی ئەم فیلمە لابراوە , بەڵام بە پێی دوایین هەوال كە بە شێوەیەكی فەرمی بڵاو كراوەتەوە , بە هیچ شێوەیەك دەستكاری نەكراوە تەنها ئەوەندە نەبێت كە ناوەكەی لە (پادماڤاتی) یەوە گۆڕدراوە بۆ (پادماڤات) كە ئەمەش چیرۆكێكە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شانزەهەم كە هەممان ناوی هەیە .

ئەم فیلمە باس لە شاژنێكی هیندۆسی و حاكمێكی موسولمان دەكات , كە هەر یەك لە دیبیكا پادۆكۆن و رانفیر سینغ ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕن , وا بڕیارە لە 25ی ئەم مانگە لە هۆڵی سینەماكاندا نمایش بكرێت .
Top