عەزیز وەیسی کلیپێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە .
عەزیز وەیسی، چەند ڕۆژێکە گرتەیەکی نێو ڤیدیۆ کلیپە نوێیەکەی بڵاو کردووەتەوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا تەواوی ڤیدیۆ کلیپەکە لە نێو ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی بکاتەوە.
ئەو گۆرانیبێژە، گۆرانییەکەی بە ھاوکاربی گرووپی میوزیکی (ڕووناک) تۆمار کردووە و لە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆ کلیپەکەی سەمای ھیندی بەکار ھێناوە.
عەزیز وەیسی، تا ئێستا لە ساڵی 2018ـدا ھیچ ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام ساڵی ڕابردوو، جگە لە سازکردنی چەندین کۆنسێرتێک، ھاوکات چەندین ڤیدیۆ کلیپیشی بڵاو کردەوە.