کتێبی (شەکر و خوا) بڵاو کرایەوە .

کتێبی (شەکر و خوا) بڵاو کرایەوە .
لەم ماوەیەدا یەکەمین بەرهەمی ئەدەبیی نووسەر(ژیڤان خۆرانی) بڵاو کرایەوە کە کتێبێکی چیرۆکە بەناوی (شەکر و خوا)، لەم بارەیەوە نووسەر گوتی: “کتێبی (شەکر و خوا) نۆبەرەی بەرهەمە ئەدەبییەکانی منە، ئەم کتێبە بریتییە لە کۆمەڵە چیڕۆکێکی هەمەڕەنگ، کە بە چەندان تەکنیکی جیاواز نووسراون”.



کتێبی (شەکر و خوا) پێک هاتووە لە (کورتە چیڕۆک و کورتیلە چیڕۆک و ساتیرە چیڕۆک و ...تاد.) ئەم کۆمەڵە چیڕۆکە لە دووتوێی کتێبێکی 111 لاپەڕەییدا چاپ کراوە.


نووسەر کتێبەکەی لەسەر ئەرکی خۆی چاپ کردووە، کامەران ڕەفیقی دیزاینەر دیزاینی ناوەوە و بەرگەکەی نەخشاندووە، لە ڕووی هونەری چیڕۆکەوە، چیڕۆکنووسی بەتوانای شاری هەولێر (سابیر ڕەشید) لە تێبینی و سەرنجەکانی لەبارەی ژانری چیڕۆکەوە، کتێبەکەی دەوڵەمەندتر کردووە.


ئەم کتێبە بە تیراژی 500 دانە یەکەم چاپی ساڵی 2018 لە چاپخانەی کارۆی سلێمانی چاپ کراوە. ئێستا لە کتێبخانەکانی شاری هەولێر و سلێمانی و شار و شارۆکەکانی تری کوردستان بڵاو کراوەتەوە و بەردەستە. ئەم کتێبە دووەم کتێبی نووسەرە.
Top