کتێبی (شەکر و خوا) بڵاو کرایەوە .
کتێبی (شەکر و خوا) پێک هاتووە لە (کورتە چیڕۆک و کورتیلە چیڕۆک و ساتیرە چیڕۆک و ...تاد.) ئەم کۆمەڵە چیڕۆکە لە دووتوێی کتێبێکی 111 لاپەڕەییدا چاپ کراوە.
نووسەر کتێبەکەی لەسەر ئەرکی خۆی چاپ کردووە، کامەران ڕەفیقی دیزاینەر دیزاینی ناوەوە و بەرگەکەی نەخشاندووە، لە ڕووی هونەری چیڕۆکەوە، چیڕۆکنووسی بەتوانای شاری هەولێر (سابیر ڕەشید) لە تێبینی و سەرنجەکانی لەبارەی ژانری چیڕۆکەوە، کتێبەکەی دەوڵەمەندتر کردووە.
ئەم کتێبە بە تیراژی 500 دانە یەکەم چاپی ساڵی 2018 لە چاپخانەی کارۆی سلێمانی چاپ کراوە. ئێستا لە کتێبخانەکانی شاری هەولێر و سلێمانی و شار و شارۆکەکانی تری کوردستان بڵاو کراوەتەوە و بەردەستە. ئەم کتێبە دووەم کتێبی نووسەرە.