هونه‌رمه‌ند پشتیوان نووری كۆچی دوایی كرد .
پشتیوان بەدەوی ساڵی 1977 لە سلێمانی لەدایکبووە. ساڵی 1997 بەشی شانۆی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە. لە چەندین بەرهەم شانۆیی و درامادا بەشداریکردووە.
لە ساڵی 1995 پشتیوان نووری بەدەوی ژیانی هاوژینی لەگەڵ خانمە هونەرمەند هەواڵ عوسمان پێکهێناوە و خاوەنی دوو کچن. هەواڵ عوسمان و پشتیوان بەدەوی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان یەکدی دەناسن و لە چەند کارێکی هاوبەشدا بەشدارییانکردووە.
پشتیوان نووری به‌شداری له چه‌ندنین دراما و شانۆگه‌ری كوردیدا كردووه و دیارترین كاری هونه‌ریی بریتی بوو له به‌شداریكردنی له درامای" گه‌رده‌لوول" و له‌وێدا ڕۆڵی كاره‌كته‌ری "ڕزگار"ی به‌رجه‌سته كرد كه به‌وهۆیه‌وه له‌نێو خه‌ڵكدا به نازناوی ڕزگار ناسرابوو.