هونه‌رمه‌ند پشتیوان نووری كۆچی دوایی كرد .

هونه‌رمه‌ند پشتیوان نووری كۆچی دوایی كرد .
دوێنێ سێشەممە 16-1-2018 هونه‌رمه‌ندی ئه‌كته‌ری ناسراوی كورد "پشتیوان نووری به‌ده‌وی" له‌ شاری سلێمانی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 41ی ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

پشتیوان بەدەوی ساڵی 1977 لە سلێمانی لەدایکبووە. ساڵی 1997 بەشی شانۆی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە. لە چەندین بەرهەم شانۆیی و درامادا بەشداریکردووە.

لە ساڵی 1995 پشتیوان نووری بەدەوی ژیانی هاوژینی لەگەڵ خانمە هونەرمەند هەواڵ عوسمان پێکهێناوە و خاوەنی دوو کچن. هەواڵ عوسمان و پشتیوان بەدەوی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان یەکدی دەناسن و لە چەند کارێکی هاوبەشدا بەشدارییانکردووە.

پشتیوان نووری به‌شداری له‌ چه‌ندنین دراما و شانۆگه‌ری كوردیدا كردووه‌ و دیارترین كاری هونه‌ریی بریتی بوو له‌ به‌شداریكردنی له‌ درامای" گه‌رده‌لوول" و له‌وێدا ڕۆڵی كاره‌كته‌ری "ڕزگار"ی به‌رجه‌سته‌ كرد كه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ له‌نێو خه‌ڵكدا به‌ نازناوی ڕزگار ناسرابوو.
Top