كاترینا چۆن خۆشەویستە كۆنەكەی بینی؟

كاترینا چۆن خۆشەویستە كۆنەكەی بینی؟
لە ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەستێرەی سینەمایی بۆڵیۆد ئەنۆشكا شارما و یاریزانی كریكێت فیرات كولی كە لە مۆمبای ساز كرا ژمارەیەكی زۆری ئەستێرەی بۆڵیۆد كە هەندێكیان پەیوەندییەكانیشیان باش نەبوو و ناكۆك بوون بەتایبەتی كاترینا كیف و رانبییر كاپوری كۆنە خۆشەویستەكەی.
كاترینا كە بە جوانییەكەی سەرنجی هەموو لایەكی راكێشا بە یاوەری ئیزابیلی خۆشكی هاتن و رانبییریش بە یاوەری ئەیان موخرجیی هاوڕێی، بەڵام هەردوو لا بە هەموو شێوەیەك هەوڵیان دەدا خۆیان لە یەكتر دوور بخاتەوە و راستەوخۆ رووبەڕووی یەكتر نەبنەوە بۆ ئەوەی هیچ گرفت بۆ خۆیان و ئامادەبووان درووست نەكەن.
لەم بارەوە رۆژنامەی (nd tv)ی هیندی تایبەت بە هەواڵی هونەرمەندان و ناوداران لە راپۆرتێكدا رایگەیاند: هەردوو زۆر بە زیرەكانەوە توانییان خۆیان لە رووبەڕووبوونەوەی یەكتری دوور بخەنەوە بەتایبەتی كاتێك لە شوێنی پێشوازی كردن زۆر لە یەكترییەوە نزیك بوون، بەڵام هەریەكیان خۆیان بە هاوڕێكانیانەوە خۆیان سەرقاڵ كرد وەك ئەوەی یەكتر نەبینن.
Top