مەریەم ئوزارلی كارێكی نوێی دۆزییەوە .

مەریەم ئوزارلی كارێكی نوێی دۆزییەوە .
هەرچەندە مەریەم ئوزارلیی ئەكتەری ناسراوی تورك خاوەن سەروەت و سامانێكی زۆرە بە هۆی بەشداری كردنی لە چەندین زنجیرە دراما و فیلمی توركی و ناوبانگێكی زۆریشی هەیە لە نێو جەماوەر و لە بواری خانووبەرەش وەبەرهێنانی هەیە، بەڵام لە ئێستادا بیری لەوە كردۆتەوە كە روو لە كاری وەبەرهێنان بكات و ناوبانگی و سەروەت و سامانەكەی لە بوارێكی دیكە جگە لە هونەر بخاتە روو.
مەریەم كە لە ئەڵمانیا دەژی لەم بارەوە بڕیاریداوە روو لە وەبەرهێنان بكات لە بواری جوانكاری لە هەمان كاتدا بڕیاری وەبەرهێنانی خۆی لە بواری خانوو بەرەش فراوانتر بكات بۆ ئەم مەبەستە خانووەكی دیكەیشی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا كڕیوە. لەم بارەوە بەر لە ماوەیەك ماركەیەكی نوێی جوانكاری راگەیاند بۆ بەرهەمهێنانی كەلوپەلی جوانكاری بە ناوی خۆی و بۆ ئەوەی ناوبانگی زیاتر پەیدا بكات سەردانی توركیا و چەند وڵاتێكی كەنداو و وڵاتانی ئەوروپاشی كردووە بۆ پروپاگەندە كردن بۆ ئەو بەرهەمە نوێیانە.
شایەنی باسە ئێستا دوو فیلمی مەریەم نمایش دەكرێن یەكیان بە ناوی (لایەكەی دیكە) لەگەڵ ئۆزجان دینیز و ئاسلی نەڤەر و فیلمی ( جەنگیز رەجائی) لەگەڵ كینان ئەمیرز ئالی كە بە ئیزیل ناسراوە.
Top