ئەستێرەی ناسراوی بۆلیود سەلمان خان لە هێرشێكی چەكداریدا ڕزگاری دەبێت , ئەمەش دوای ئەوەی كە پۆلیسەكان بە چەند خولەكێك پێش چەكدارەكان گەیشتنە ناو ستۆدیۆی (film city) بۆ پاراستنی ژیانی سەلمان خان و تیمەكەی , هەر بەم هۆیەشەوە كاری وێنەگرتنی race3 كە نوێترین فیلمیەتی ڕاگیرا و هەر لەسەر فەرمانی سەلمان خان و بەرهەمهێنەر (رامیش تورانی) شوێنەكە چۆڵ كرا , لە ئێستادا سەرەڕای پاسەوانە تایبەتەكانی سەلمان خان پۆلیسیش پارێزگاری لە ژیانی دەكات .
ئەم چەكدارانە لە گروپی (لورانس بیشنوی) پێكهاتوون لە ویلایەتی راجستانی هیندستان , پێشتر سەلمان خان بە تۆمەتی تەقەكردن بە ئاژەڵە كێویە دەگمەنەكانەوە كە ئەم ڕووداوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1998 هەر لە پێش دادگا لە ویلایەتی جودبور بە شێوەیەكی ئاشكرا هەڕەشەی كوشتنی ئاراستە كرا .