125 هەزار یۆرۆ لە یەك هەفتەدا خەرجیی چاكبوونەوەی (مایكل شوماخر)ە.

125 هەزار یۆرۆ لە یەك هەفتەدا خەرجیی چاكبوونەوەی (مایكل شوماخر)ە.
لە ئێستادا پاڵەوانی جیهانی فۆرمۆلا وەن (مایكل شوماخر) لە ماڵەكەی خۆیدا پشووی داوە و زۆر زانیاری و ووردەكاری زیاتری لەسەر نازاندرێ , بەڵام ئەوەی كە ڕۆژانە زیاتر بڵاو دەكرێتەوە ئەوەیە كە باری تەندرووستی ناجێگیرە تا ئەمڕۆ .

(مایكل شوماخر) لە 29 ی دێسەمبەری 2013 بە هۆی ڕووداوی خلسكانی سەر بەفرەوە بەردەبێتەوە و سەری بەر تاشە بەردێكی گەورە دەكەوێت , بەم هۆیەوە تا ماوەیەك لە سەر هۆشی خۆی نامێنێت و پزیشكان بەردەوام هەوڵی زیاتری بۆ دەدەن چەند نەشتەرگەریەكیشی بۆ ئەنجام دەدەن .

بێدەنگی و دوور كەوتنەوەی شوماخەر زۆر جار گومانێك درووست دەكات , بەڵام ئەو لە ئێستادا لە ژیاندا ماوە و لە خانوویەكدایە لەگەڵ خانەوادەكەی لە سەر دەریاچەی (لیمان) لە سویسرا .

دەڵێن كە خانەوادەكەی 12 ملیۆن یۆرۆیان خەرجكردووە تا بتوانن ئەو خانووە بكەن بە هاوشێوەی نەخۆشخانەیەك بۆ شوماخەر ئەمەش بۆ زیاتر پشوودانی لەوێدا , وە بە بەردەوامی 15 پسپۆر لەو خانووەدان و هاوشێوەی نەخۆشخانەكان شوێن گۆركێ دەكەن كە پێك هاتوون لە تیمێكی تایبەت لە پزیشك و پەرستیار و پزیشكی چارەسەری سرووشتی تاكو ڕۆژانە ئاكاداری باری تەندروستی بن , وە تێچوونی چارەسەری و دەرمانەكانی زۆر گرانە كە نزیكەی 125 هەزار یۆرۆیە لە یەك هەفتەدا .
Top