گوڵشیفته فراهانى له فیلمێكدا رۆلى كچه كوردێكى ئێزیدى ده‌گێڕێت .
ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى ئێرانى گوڵشیفته فراهانى یه‌كه‌م وێنه‌ى بڵاوكرایه‌وه و رۆلى كچه كوردێكى ئێزیدى ده‌گێڕێت كه له دژى چه‌كداره توندره‌وه‌كانى داعش ده‌جه‌نگێت.
فراهانى رۆلى كچه كوردێك ده‌بینێت به ناوى به‌هار وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كى گشتى به‌تالیونێك كه ناسراوه به ( كچانى خۆر ) و خۆى ئاماده ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ى كه له نێودا خۆى و خێزانى ده‌ستگیر كران له‌لایه‌ن چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانه‌وه.
چیرۆكێكى به‌رگرى و خوشكایه‌تى، جه‌نگێك بۆ هیوا، ئه‌م فیلمه ڕێز لێنانێكى بێهاوتایه بۆ ئه‌و ئافره‌تانه.
چیرۆكی ئه‌م فیلمه له شوێنێك له كوردستان رووى داوه، به‌هار كچه گه‌نجیكى كورده كاری پارێزه‌ره كه به‌سه‌ردانێك ده‌چێت بۆ لاى خێزانى له هێرشێكى خوێناوى كه له‌لایه‌ن چه‌كداره توندره‌وه‌كانى داعش هێرش ده‌كرێته سه‌ر ناوچه‌كه‌یان و مێردى به‌هار ده‌كوژرێت و ئه‌و به به‌ندكراوى له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ى و هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵى كورد ده‌ستگیر ده‌كرین و دواى چه‌ند مانگێك پاش هه‌ڵاتنى، به‌هار ده‌بێت به فه‌رمانده‌ی (كچانى خۆر) كه به‌تالیۆنێكى ئافره‌تانه و ئامانجیان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناوچه‌كه‌یان و تا كوڕه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كه‌ى بهێنێته‌وه.
له ناو ئه‌م ره‌وشه ناخوش و بارودۆخه‌دا كه به بیرى كه‌س نایه‌ت خوشكایه‌تیه‌كى جیهانى له دایك ده‌بێت و ناوى (كچانى خۆر) له خۆیان ده‌نێن و ئامانجیان ئازادكردنى ڕۆله به‌ندكراوه‌كانیان و به ئازادى بژین دژ به داعش ده‌جه‌نگن.
ئیمانویل به‌ركوت ئه‌كته‌رو ده‌رهینه‌ر و نوسه‌رى به‌ناوبانگى فه‌ره‌نسى به ناوى ماتیلد كه رۆلى په‌یامنێرێكی جه‌نگاوه‌ر ده‌بینێت له پاڵ به‌هار (گوڵشیفته فراهانى) .
ماتیلد شوینكه‌وته‌ى (كچانى خۆر) ده‌بێت راپورتى ژیانى رۆژانه‌یان له نزیكه‌وه ده‌زانێت و له ماوه‌ى سێ رۆژى هێرشه قێزه‌ونه‌كه به‌هار له‌گه‌ڵ په‌یامنێر ماتیلد یه‌ك له دواى یه‌كى رووداوه‌كه‌ى بۆ ده‌گێریته‌وه كه چۆن ئه‌م ئافره‌تانه كۆبوونه‌ته‌وه و پێكه‌وه یه‌كگرتوون و له پێناوى هیوا و دادوه‌رى ده‌جه‌نگن.
فیلمه‌كه له لایه‌ن ده‌رهێنه‌رى فه‌ڕه‌نسى ئیڤا هه‌سه‌ن و نواندنى ئه‌كته‌رى ئێرانى گوڵشیفته فراهانى و ئه‌كته‌رى فه‌ره‌نسى ئیمانویل به‌ركوت.
ده‌رهێنه‌ر ئیڤا خوێندنى چیرۆكى ئه‌و كچه كورده هانى دا ئه‌م چیرۆكه بنوسێت كه ده‌ستگیركرا له‌لایه‌ن چه‌كداره توندره‌وه‌كانی داعش و دواجار له‌گه‌ڵ ئافره‌تانى كه نێردرا بۆ سوریا و دواى هه‌ڵهاتنى توانیان له‌گه‌ل ئافره‌تانى تر بۆ ئازادى و هیوا و دادپه‌روه‌رى بجه‌نگن.
kurdistan tv