جنێڤەر چۆن مامەڵە لەگەڵ سەگەكەی دەكات؟
جنێڤەر گارنەر یەكێكە لەو ئەكتەرە ناسراوانەی هۆڵیۆد كە گرنگییەكی زۆر بە سەگەكەی دەدات و كار گەیشتۆتە ئەو راددەیەی كە وەك منداڵێكی خۆی رەفتاری لەگەڵدا دەكات، لەم بارەوە گارنەر دەڵێت: من سەگەكەی خۆم زۆر خۆشدەوێت و وەك منداڵەكانم مامەڵەی لەگەڵدا دەكەم، بۆ نموونە هەموو شەوێك پێش ئەوەی بخەوێت وام راهێناوە كە چیرۆكی بۆ بخوێنمەوە بۆ ئەوەی بەباشی بخەوێت و بحەسێتەوە.
گارنەری تەمەن 45 ساڵ خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە خوێندنەوەی چیرۆك یارمەتی سەگەكەی دەدات بۆ ئەوەی زوو بخەوێت، چونكە وەك منداڵەكانی لە باوەشی دەخەوێت.
شایەنی باسە جنێڤەر گارنەر كە پێشتر هاوسەری بین ئەفلیكی ئەستێرەی هۆڵیۆد بووە، یەكێك لە باشترین ئەستێرەكانی هۆڵیۆد لە ساڵانی رابردوودا و لە ساڵی 2001 لە فیلمی (ئەبك) سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەستهێنا و لەو كاتەوە ناوبانگێكی هونەری زۆری هەیە و چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە.