ئەنوشكا بە نیازی ئاهەنگێكی ئەفسوناوییە.
سەبارەت بە بانگهێشت كردنی كەسایەتییە ناسراوەكانی هیندستان ئەنوشكا دەڵێ: من و فیرات خاوەنی جەماوەری زۆرین ئەو بە هۆی یاری كریكێتەوە منیش لە رێگای بۆڵیۆدەوە پەیوەندیی زۆر بەهێزمان لەگەڵ زۆربەی كەسایەتییە هونەری و وەرزشی وتەنانەت سیاسییەكانی وڵاتیش هەیە، بۆیە هەستێكە خۆشە بۆ هەردووكمان كە ئەم كەسایەتییانە لە خۆشترین ساتەكانی ژیانتدا بەشدار بن و لە نزیكەوە پیرۆزباییت لێ بكەن و وێنەت لەگەڵ بگرن.
هەر سەبارەت بە ئاخەنگەكە ئەنوشكا دەڵێ: من هاوڕێ نزیكەكانی خۆم لەو رۆژەدا بەشداری پێدەكەم، هەروەها چەندین كەسایەتی سیاسی و هونەری كە هەندێكیان كەسایەتی گرنگ و كاریگەرن ئەگەر بتوانن ئامادە بن ئەوا لە دڵەوە سوپاسیان دەكەم لەوانەش ناریندا مۆدی سەرۆك وەزیرانی هیندستان و چەند كەسایەتییەكی دیكە.
ئەنوشكا ئەوەشی راگەیاند كە دوای ئاهەنگەكە روو لە وڵاتی باشووری ئەفریقیا دەكات دواتریش دەگەڕێتەوە هیندستان بۆ دەستپێكردنەوەی كارە هونەرییەكانی بەتایبەتی كە هەندێك لە فیلمەكانی هێشتا كاریان تێدا ماوە و تەواو نەبوون.