ئەمەل سەعید کوردە کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە.

ئەمەل سەعید کوردە کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە.
ئەمەل سەعید کوردە، خانمە گۆرانیبێژی کورد، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش) بڵاو کردەوە.

تێکستی گۆرانییەکە (شەھید بارزان عوسمان) نووسیویەتی، محەمەد عەباس بەھرام، ئاوازی بۆ ئامادە کردووە، گرووپی میوزیکی لوڕ کاری میوزیکیان بۆ گۆرانییەکە کردووە.

ئەمەل لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە کاری ھونەری کردووە، زیاتر بە گۆرانی (سنوور ئارام بە) ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد، چەند ساڵێکە لە بەریتانیا نیشتەجێیە و لەوێ بەشی میوزیک و گۆرانی دەخوێنێت.
Top