ئەو گۆرانییەی رێڕەوی وڵاتێكی گۆڕی.

ئەو گۆرانییەی رێڕەوی وڵاتێكی گۆڕی.
زۆر جار وڵاتان بۆ بووژاندنەوەی كەرتی گەشتیارییان پشت بە هونەرمەند و كەسانی ناسراوەوە دەبەستن و بۆ ئەم مەبەستەش زۆر جار و كورتە فیلمی تایبەت بەرهەم دەهێنن بەو هیوایەی گەشتیاران رووی تێبكەن، هەندێك جار لەو پلانەدا سەركەوتوو دەبن، زۆر جاریش ئامانجەكەیان ناپێكن.
بەم دواییە كەرتی گەشتیاری لە وڵاتی پۆرتوریكۆ بووژانەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەتایبەتی دوای گۆرانی (دیسپاسیتۆ) كە لە ماوەیەكی دیاریكراوە كە لە حەوت مانگ تێپەڕی نەكرد، سەركەوتنێكی كەم وێنەی بە دەستهێنا و ژمارەی بینەرانی لە یۆتیۆب گەیشتە دوو ملیار و 599 ملیۆن كەس، بەمەش پێش گۆرانی (گانگام ستایل) كەوت كە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە پلەی یەكەم بوو، هەروەها بەشێكی زۆر لە گەشتیاران روویان لەو وڵاتە كرد و بە رێژەی 45% ژمارەیان زیادی كرد.
هەردوو گۆرانیبێژی پۆرتۆریكی لویس فۆنسی و دادی یانكی گۆرانییەكە دەڵێن، بەڵام چاودێران پێیانوایە سەرەڕای ناوبانگی ئەم دوو گۆرانیبێژە، بەڵام بەشێكی زۆری سەركەوتنی ئەم گۆرانییەش بۆ زولیكا ریڤێرای ئیسپانی و شاجوانی گەردوون دەگەڕێتەوە كە خاوەن جەماوەرێكی زۆرە لە سەرتاسەری جیهان.
Top