موزیكژه‌ن (كه‌نار ته‌ها) گۆرانییه‌ك ده‌كاته‌ دیاری ساڵی نوێ .

موزیكژه‌ن (كه‌نار ته‌ها)  گۆرانییه‌ك ده‌كاته‌ دیاری ساڵی نوێ .
هونه‌رمه‌ندی (كه‌نار ته‌ها) وه‌كو موزیكژه‌ن ناسراوه‌ به‌ڵام سه‌ره‌تایی ساڵی 2018 به‌ گۆرانی ده‌ست پێكرد، گۆرانی (ده‌مه‌گری) یه‌كه‌مین به‌رهه‌می خۆیه‌تی.

له‌ لێدوانێكدا هونه‌رمه‌ند كه‌نار ته‌ها ده‌ڵێت: ئامانجم له‌ كار كردن له‌ بواری هونه‌ری گۆرانیدا زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌و میراته‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی كورده‌وه‌ بۆمان به‌جێماوه‌.

شایانی باسه‌ گۆرانی (ده‌مه‌گری) كاری موزیك و دابه‌شكردن و تۆمار و میكسی له‌لایه‌ن نزار زێوێیی بۆ كراوه‌و هونه‌رمه‌ندانی موزیكژه‌ن و ئه‌ندامانی گروپی موزیكی لوڕ كاری موزیكیان بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ئه‌نجامداوه‌.
Top