نیها دۆبیا: پێویستە ئافرەتان بە هێزتر بن.

نیها دۆبیا: پێویستە ئافرەتان بە هێزتر بن.
ئەكتەر و شاجوانی پێشووتری هیندستان نیها دۆبیا، داوای لە ئافرەتانی قوربانیی دەستدرێژی سێكسی كرد كە پێویستە بێدەنگ نەبن بەرامبەر ئەو تاوانانەی دەرهەقیان ئەنجام دەدرێ و لە دادگا سكاڵایان لەسەر تۆمار بكەن، بۆ رێگەگرتن لەو تاوانانەی كە بەردەوام دەرهەق بە ئافرەتان ئەنجام دەدرێت.
نیها لەم بارەوە زیاتر وتی: هەڵمەتی وشیاركردنەوە لە مەترسییەكانی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بەتایبەتی دەستدرێژی سێكسی هەڵمەتێكی گشتگیر و فراوانە و هەموو لایەك دەگرێتەوە، نەك چینێكی تایبەت، نیها لە میانەی دیمانەیەكی لەگەڵ ماڵپەڕی(gulf news) وتی: بابەتەكان بۆ ئافرەتان دەگۆڕێن و ژیانیش هەمیشە بەرەو پشتگیریكردن لە رەگەزێكی دیاریكراو هەنگاو دەنێت، بۆیە دەبینین ئێستا بارودۆخی ئافرەتان باشتر دەبێت، بەڵام بەداخەوە جارڵی وا هەیە هەندێك جیاكاری ئاشكرا بە دیار دەكەون و دەبنە بەربەست، ئاماژەی بەوەش كرد كە لە ماوەی رابردوودا چەندین هونەرمەند و كەسایەتی ناسراوی هۆڵیۆد سكاڵایان لە دژی بەرز كراوەتەوە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی وەك بین ئەڤلیك، بریت راتنر، چارلی شین، داستن هۆڤمان و كیڤن سبیسی.
دەربارەی ئاواتەكانیشی نیها وتی: گەورەترین ئاواتی من ئەوەیە بە ئارامی بخەوم و بە باشترین شێوە بخەوم، چونكە حەز ناكەم بە هیچ شێوەیەك خەوم تێك بچێت بە هۆی چەند گرفت ونا رازی بوون لەسەر بابەتێكی بچووك.
Top