شەهریار و هاوسەرەكەی گۆرانیەكی دویت بڵاو دەكاتەوە .
شەھریار حەسەن، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، گۆرانییەکی خۆی و ھاوسەرەکەی بەشێوەی دوێت بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: "چەند کەس چاوەڕێی ئەو گۆرانیەیە کە بۆ یەکەمجارە لەگەڵ ھاوسەری ژیانم گوتوومە؟".
ھێمن حەمید، تێکستی گۆرانییەکەی نووسیوە، ھەروەھا ھەرێم سەڵاح، ئاوازی بۆ ئامادە کردووە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا سەرجەم گۆرانییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بکرێتەوە.
شەھریار حەسەن، خەڵکی شاری سلێمانییە، جگە لەوەی چەندین ڤیدیۆ کلیپی و گۆرانیی بڵاو کردووەتەوە، وەک ئەکتەر بەشداری لە زنجیرە درامایەک بە ناوی (پرس)ـدا، کردووە، چەند ساڵێکە لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە ئەورووپا دەژی.
basnews