ھەردی سەلامی کلیپی (لێت تێناگەم)ی بڵاو کردەوە .
درەنگانی شەوی ڕابردووی 22/12/2017، ھەردی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا ئاماژەی بەوە کرد، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، کلیپێکی نوێی خۆی، کە بە ناوی (لێت تێناگەم)ە، بڵاو دەكاتەوە .
ھەردی سەلامی یەکێکە لە دەرھێنەرە ناسراوەکانی کورد، ھەروەھا کاری دەرھێنانی ڤیدیۆ کلیپی بۆ چەندین گۆرانیبێژی کورد کردووە، ھەروەھا چەند گۆرانییەکیشی گوتووە و بڵاویانی کردووەتەوە.
basnews