ھەردی سەلامی کلیپی (لێت تێناگەم)ی بڵاو کردەوە .

ھەردی سەلامی کلیپی (لێت تێناگەم)ی بڵاو کردەوە .
ھەردی سەلامی، دەرھێنەر و گۆرانیبێژی کورد، ئاشکرای کرد، کە کلیپێکی نوێی خۆی، کە بە ناوی (لێت تێناگەم)ە، بڵاو کردووەتەوە.

درەنگانی شەوی ڕابردووی 22/12/2017، ھەردی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا ئاماژەی بەوە کرد، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، کلیپێکی نوێی خۆی، کە بە ناوی (لێت تێناگەم)ە، بڵاو دەكاتەوە .

ھەردی سەلامی یەکێکە لە دەرھێنەرە ناسراوەکانی کورد، ھەروەھا کاری دەرھێنانی ڤیدیۆ کلیپی بۆ چەندین گۆرانیبێژی کورد کردووە، ھەروەھا چەند گۆرانییەکیشی گوتووە و بڵاویانی کردووەتەوە.

basnews
Top