فیلمی ‹میوانێکی تایبەت› یەکەم رۆمانە کوردێك بە زمانی ئینگلیزی بینووسێت و لە بەریتانیا بڵاو ببێتەوه .

فیلمی ‹میوانێکی تایبەت› یەکەم رۆمانە کوردێك بە زمانی ئینگلیزی بینووسێت و لە بەریتانیا بڵاو ببێتەوه .
فیلمی ‹میوانێکی تایبەت› یەکەم رۆمانە کوردێك بە زمانی ئینگلیزی بینووسێت و لە بەریتانیا بڵاو ببێتەوه
ڕۆژی پێنج شەممە ٧/١٢/٢٠١٧ لە زانکۆی کینگس کۆلیج لە شاری لەندەن، دەرهێنەری كورد كەی بەهار سیمینارێكی دەربارەی رۆمانی ‹نامە لە کوردێکەوە› پێشكەش كرد، لەگەڵ نیشاندانی فیلمی ‹میوانێکی تایبەت›، کە یەکەم رۆمانە کوردێك بە زمانی ئینگلیزی بینووسێت و لە بەریتانیا بڵاوببێتەوه.
ئەم سیمیناره یەکێکە لە چالاکییەکانی قوتابیانی کوردی زانکۆی کینگس کۆلێژ لە لەندەن کە بەردەوام لە پاڵ خوێندندا هەوڵی راپەڕاندن و رێکخستنی چالاکی دەدەن بۆ زیاتر بڵاوکردنەوە و پەرەپێدان و ناساندن هونەر و کەلتووری کوردی.
دەرهێنەر کەی بەهار لە پێشکەشکارییەکەی، جگە لە لێکۆڵینەوە و گفتوگۆکردن سەبارەت بە گرنگی فیلم و جۆری گەیاندنی پەیام لە روانگەی فیلم و رۆمانەوە، وەك هەموو جار، گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئامادەبووانی کورد و بیانی دروست كرد سەبارەت بە مافە رەواكانی گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی و بە دەوڵەتبوون.
بۆ دەرهێنەر کەی بەهار، كه ماوەی ٣٧ ساڵە لە هەندەران بەردەوامە لە هەوڵ و تێکۆشان و کەمپەین کردن بۆ سەربەخۆیی کوردستان، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان لە هیچ ئاستێکدا وەکو پێویست، ئاوڕیان له بەهرەكانی نەداوەتەوە، بەڵام ئەو (كەی بەهار) هەر گەرموگوڕ بەردەوامە لە چالاکییەکان چی لە روانگەی پێشکەشکاریەوە بێت، یان لە بڵاوکردنەوەی بابەت بە نووسینەوە و لە بەشداری کردن بە فیلم لە فیستیڤاڵەکان. بۆ نموونە مانگی پێشوو فیلمی ‹میوانێکی تایبەت› لە هیندستان و لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی منداڵان خەڵاتی رێزلێنانی ژووری بەدەستهێنا. بەم جۆرە بەژداری فیلمەکە لە فیستیڤاڵانی نێودەوڵەتی گەیشتە ٣٦ فیستیڤاڵ و کۆی ٦ خەڵات. ئەمە جگە لەوەی کەوا لەم هەفتەدا دەزگای بەڕیتانی / ئەمەریکی ‹شۆڕ سکریپت›، موژدەیان دا بە کەی بەهار کەوا خەڵاتی دووەم باشترین سیناریۆی بەدەستهێناوە لە کێبرکێی نێودەوڵەتی شۆڕ سکریپت بۆ کورتە فیلم، بە سکریپتی (خۆت شێت کە) کە کەی بەهار هیوای وایە لە دواڕۆژێکی نزیکدا لە کوردستان كاری فیلمكاری بکات.
جێی باسه، کەی بەهار بەردەوامە لەم جۆرە چالاکیانە لە دەرەوەی کوردستان، چی لە ناو کۆمەڵگای کورد یان بیانی لە روانگەی کارە بەهرەییەکانیەوە هەوڵی ناساندنی کورد و کوردستان دەدات بە کۆمەڵگای جیهانی و بە مەبەستی سەرەکیش بۆ پەیداکردن پشتگیری بۆ بانگەوازی سەربەخۆیی و بە دەوڵەت بوون، كه جێگەی داخه لە كوردستان وەك پێویست بایەخ بە پەیداکردنی پشتگیری کۆمەڵگای جیهانی نەدراوە، كه رەنگە بەهۆی نەشارەزایی و تێنەگەیشتن بێت لە گرنگیەتی رۆڵ و رەنگدانەوەی کۆمەڵگای جیهانی بۆ کوردستان و کاریگەرییان لەسەر دەسەڵات و فەرمانڕەوایان بۆ کارگێری سیاسەتی ئەو وڵاتە، بۆ نموونەش لە کاتی دەنگدان بۆ سەربەخۆیی لە ٢٥-٠٩-٢٠١٧ و دوای ئەوە، بەهۆی نەبوونی لۆبیەکی جەماوەری بەربڵاو بە تایبەت لە بواری کاری هونەر و بەهرەداری بۆ سەرنج راکێشانی کۆمەڵگای جیهانی، روون و ئاشکرا زۆربەی وڵاتانی بیانی پشتیان لێکردین بەبێ ئەوەی هیچ رەنگدانەوەیەکی جەماوەری ئەوتۆ لە ناو وڵاتەکەیان رووبدات بۆ بەرهەڵستی و دژایەتی ئەو سیاسەتە چەوت چەواشەیەی حکومەتەکانیان لە بەرانبەر کورد.
لەمبارەیەوه كەی بەهار له لێدوانێكدا دەڵێت: ئێمەی کورد تاکو ئەمڕۆ لە بواری لۆبی کردن زۆر لاوازین و زۆر جاریش وا دەزانین بینینی دوو دیپلۆماتی بیانی یان چەند پەرلەمانتەرێك دەبنە هۆی پەیداکردن پشتگیری. ئەمەش هەڵەیەکی زۆر گەورەی کوردە چونکە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتەر ئەوەندە کاریگەر نین لە بڕیارەکان ئەوەندەی دەنگی کۆمەڵگاکەیان کاریگەرە، پەیداکردن و راکێشانی سەرنجی کۆمەڵگا جیهانیەکانیش بە سیاسەتمەداری کورد ناکرێت، بەڵکو ئەمە کاری هونەرمەند، نووسەر، فیلمکارە، و بە مەرجێك کەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان بایەخ بەو کارانە بدات و پشتگیری تەواوی ئەو کوردە چالاکانەی ئەم بوارانە بکات لە دەرەوەی وڵات تاکو ئەو بۆشایی لۆبیە پڕ بکرێتەوە و لە داهاتوودا لە کاتی قەیران، یان پەلاماری دووژمنان، کۆمەڵگای جیهان بێنە دەنگ و جەخت لە حکومەتەکانیان بکەن کەوا پشتگیری لە کوردستان بكهن.
لێرەدا كەی بەهار چەند سەرنجێك دەخاتەروو: ئەوەی بەدی دەكرێت کوردستان ئاوڕ لە کوردانی بەهرەداری دەرەوە نەداوەتەوە، بەڵکو بایەخیشی بۆ کارەکانیان دانەناوە. لێرە هەڵەیەکی تری زۆر گەورە هەیە، ئەوەش زۆر جار گرنگی زیاتر بە بەهرەدارێکی بێگانە دەدرێت، وەك فیلمکارێك، ئەگەر ئاستیشی زۆر بەرز نەبێت و نەتوانێت ئەوەندەی فیلمکارێکی کورد چالاک و لۆبی بکات بۆ کورد و کوردستان، بەڵام تەنها بەهۆی ئەوەی ئەویان بێگانەیە و ئەوەی تر کوردە، بۆ بێگانەکە ملکەچ دەکەن و وەک پێویست ئاوڕ لە کوردەکە نادەنەوە.
پێشتر کەی بەهار لە هەوڵێکدا بۆ ناساندنی زیاتری کوردستان و بۆ ئەوەی بیخەنە سەر نەخشەی جیهان بە یاوەری تیمێكی بیانی بە ماتۆرسكیل لە ماوەی 10 رۆژدا شارەكانی كوردستان بەسەرکردەوە پرۆژەکە رۆژی 25/4/2017، پڕۆژەیەكی هونەری گرنگ بۆ ناساندنی هەرێمی كوردستان بە گەشتیارانی جیهان دەستیپێكرد، ئەویش بە هاتنی شاندێكی ماتۆرسوارانی جیهان بۆ شاری هەولێر، كە پڕۆژەیەكی هەیە بۆ گەڕان بە جیهاندا و دەیانەوێ كوردستانیش بخەنە خشتەی ئەو وڵاتانەی بە ماتۆرسكیل تێیدا دەسووڕێنەوە.
خاوەنی پڕۆژەكە ئەكتەری ناسراوی بەڕیتانی چاڕلی بۆرمان- بوو، هەریەكە لە بیلی وارد، كەی بەهار، كلاودیۆ ڤۆن پڵانتە و میران دزەیی نوێنەرایەتی دەكەن.
لەبارەی ئەم پڕۆژەیەوە، دەرهێنەری كورد كەی بەهار كە هاوكاری سەرەكیی تیمەكەیە، تایبەت بۆ گوڵان گوتی: ئامانجی سەرەكیی ئەم پڕۆژەیە ناساندنی هەرێمی كوردستان بوو بە گەشتیارانی جیهان، هەرچەندە بە ماتۆرسكیل بە كوردستاندا سوڕاینەوە، بەڵام ئێمە دەیكەینە فیلمێكی دیكۆمێنتەری، بۆ ئەوەی روویەكی دیكەی وڵاتەكەمان بە خەڵكی جیهان نیشان بدەین.
Top