كانجانا پشتگیری لە دیبیكا ناكات.
یەكێك لە ئەندامانی پارتی دەەسەڵاتداری توندڕەوی هیندستان بڕی سەد ملیۆن رۆبیەی هیندی تەرخان كردووە بۆ هەر كەسێك كە دیبیاكا بكوژێت، ئەم هەڵوێستە ناڕەزاییەكی زۆری هونەرمەندانی لێكەوتەوە و پشتگیری خۆیان بۆ دیبیكا دەربڕی و هەڵمەتێكی ئیمزا كۆكردنەوەیان دەست پێكرد بە ناوی (دیبیكا باتشاو) كە ئەكتەری ناسراو شەبانە عەزمی سەركردایەتی دەكات و داوایەكیان ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی هیندستانیان كرد و تێیدا داوای پاراستنی گیانی دیبیكا دەكەن، بەڵام یەكێك لە ئەكتەرە ناسراوەكانی بۆڵیۆد ئامادە نەبوو پشتگیری لە دیبیكا بكات، ئەویش كانجا رانۆت بوو، ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی شەبانە و تا راددەیەك تووشی شۆكی كرد، پێشتر پەیوەندییەكانی نێوان دیبیكا و كانجانا تێكچوو بوو و گەیشتبوو ئاستێ كە ئاشتبوونەوەیان ئەستەم بوو، تەنانەت كانجانا لە دیمانەیەكدا بە ئاشكرا وتبووی دیبیكا بە هیچ شێوەیەك لە نێو هاوڕێكانی مندا بوونی نییە.
لەلایەكی دیكەوە تیمی ئەو فیلمەی كە مشتومڕی زۆری لە نێو هندۆسەكان ناوەتەوە رایگەیاند دوای تەواو بوونی فیلمەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی ساز دەكەن دەربارەی فیلمەكە بە گشتی بۆ رەواندنەوەی توڕەیی هندۆسەكان.