شانۆكارانی هه‌ولێر له‌ پۆرتریته‌كانی هونه‌رمه‌ند عزیز پیرداوددا .

شانۆكارانی هه‌ولێر  له‌ پۆرتریته‌كانی هونه‌رمه‌ند عزیز پیرداوددا .
له‌ چوارچێوه‌ی فیستڤاڵی چوارمین شانۆی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی به‌ ئاماده‌ بوونی هونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسان پیشانگایه‌گی پۆرتریت بۆ هونه‌رمه‌ند عزیز پیرداود كراییه‌وه‌.

له‌م پیشنگاییه‌دا پۆرتریتی كۆمه‌ڵی له‌ شانۆكارانی شاری هه‌ولێری له‌ خۆ گرتبوو به‌ شێوه‌ی هێلكاری به‌ ئه‌ندازه‌ی 60 – 45 كێشرابوو، له‌لایه‌ن ئاماده‌ بووان ده‌ستخۆشیان له‌ هونه‌رمه‌ند كرا.

هونه‌رمه‌ند عزیز پیرداود له‌ ساڵی 1961 له‌شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌ ده‌رچووی كۆلیژی هونه‌ره‌ له‌ موسڵ، خاوه‌نی چوار پیشانگای تاییبه‌تی خۆییه‌تی له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 60 پیشانگای هاوبه‌ش خاوه‌نی چوار كتێبه‌( مێژووی هونه‌ری كۆن،مێژووی هونه‌ری ئیسلام، مێژووی هونه‌ری ئه‌ورپی به‌رگی یه‌كه‌م، مێژووی هونه‌ری ئه‌ورپی به‌رگی دووه‌م).

kurdistan tv
Top