یەریڤان : هیوام لە داهاتوودا بتوانم گۆرانی بۆ شەو بڵێم .
یەریڤان سەبارەت به جیاوازییەكانی خۆی لەگەڵ منداڵانی دیکه له تەمەنی منداڵی دەڵێ: لە منداڵییەوە تا ئێستا بەردەوام بیرم لە گەردوون كردۆتەوە، گەردوون چییە و چۆن دروست بووە، زۆر بە قووڵی دەچوومە نێو ئەو جۆرە بیركردنەوانە، هەروەها بە منداڵی زۆر بە شەو و ئێواران كاتی خۆر ئاوابوون دڵم تەنگ دەبوو و حەزم لەم دوو كاتە نەبوو هۆكارەكەشی نازانم چی بوو، كە ئێوارە دەهات هەندێك جار دەگریام و دەخەوتم، بەڵام ئێستا بە پێچەوانەوە حەز دەكەم گشت كارەكانم بە شەو ئەنجام بدەم تەنانەت نان خواردنیشم بە شەوان پێخۆشترە بگرە حەز ناكەم بە شەو بخەوم و بە هیوام لە داهاتوودا بتوانم گۆرانی بۆ شەو بڵێم.
هەمیشە ئافرەتانی كورد لە بواری هونەریدا رووبەڕووی گرفت و ئاستەنگەكان دەبنەوە، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا ئەم ئاستەنگانە لە بەردەوامی و پێشكەش كردنی كاری هونەری ساردی ناكەنەوە پەریڤان دەڵێ: هەرگیز هیچ شتێك لە هونەر ساردم ناكاتەوە وەك نەبوونی سپۆنسەر و بێ بەڵێنی، رەنگە لە چواردەورەكەت كۆمەڵە شتێك هەبێت ساردت بكەنەوە، بەڵام هیچ شتێك من سارد ناكەنەوە لە كاری هونەری.