ستیڤانیش قەوماندی .
دی رۆسی كە بە هاوڕەگەزی هاوسەری خانمە بێژەری ناسراوی ئەمریكی ئەلین جینریسە لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: لە كاتی ئەنجامدانی دوایین تێست بۆ رۆڵەكەی لە فیلمێكی سێگڵ لە نووسینگەی خۆیدا روویدا و پێی وتم: زۆر گرنگە كیمیایەكی گەرم لە نێوان ئەكتەران هەبێت لە دەرەوەی شاشە، دواتر لە باوەشی گرتم و وهەوڵیدا دەستدرێژی بكاتە سەرم منیش لە دەستیم راكرد و پەیوەندیم بە بەڕێوەبەری كارەكانییەوە كرد لە وەڵامدا پێی وتم نەمزانی تۆ ئەمە رەت دەكەیەوە.
شایەنی باسە ماوەیەكە بە گەرمی باس لە كەتنە ئابرووبەرەكانی تایبەت بە دەستدرێژی سێكسی دەكرێت كە پاڵەوانەكانی بیزنسمان و پیشەكارە ناسراوەكانی سینەمان و كەتنی هارڤی و ئەنیشتاین دەستی پێكرد كە تا ئێستاش بەردەوامە و چەندین كەسایەتی دیكەی ناسراو تێوەی گلاون، بەشێكی ئەم كەتن و دەستدرێژیانە بۆ ماوەیەكی زۆر پێش ئێستا دەگەڕێنەوە، هەروەها لە هەندێكیان پێچەوانەیە كە پیاوەكان رایانگەیاندووە رووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە لەلایەن ئافرەتانەوە، بەشێكی زۆر ئەو كەیسانەش ئێستا لە دادگان و لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدان و بڕیاریان لەسەر نەدراوە.