مالیكا شارویت لە شوقەكەی دەردەكرێت .

مالیكا شارویت لە شوقەكەی دەردەكرێت .
لە ئێستادا ئەستێرەی بۆلیود (مالیكا شارویت)ی تەمەن 41 ساڵ تووشی كێشەیەكی گەورە بووەتەوە , ئەمەش لە دوای ئەوە هات كە نەیتوانی كرێی شوقەكەی بدات لە پاریس , وە سەرەڕای ئەمانەش بڕی 80 هەزار یۆرۆ قەرزی كرێی ئەو شووقەی لەسەر كەڵەكە بووە , بۆیە خاوەن شوقەكە داوای مافی خۆی دەكات و دەیەوێت لە ڕێگای دادگاوە كەلوپەلی ناو شوقەكەیان لێ وەربگرێتەوە لە بەرامبەر قەرزەكە .

لە لایەكی تریشەوە پارێزەری ئەم ئەكتەرە ڕایگەیاند كە ئەو لە ئێستادا تووشی كێشەیەكی دارایی بووەتەوە و ئەمە بارودۆخێكی كاتییە , هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێرشكردنە سەری كە ساڵی پار ڕوویدا .

بەڵام مالیكا بەم جۆرە هەواڵانە هاتە دەنگ و ڕەتی كردەوە كە ئەو شوقەی لە پاریس هەبێت , وە ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستی .
Top