جنیفەر لۆرانس بیر له وازهێنان دەكاتەوه.

جنیفەر لۆرانس بیر له وازهێنان دەكاتەوه.
خانمه ئەكتەری ناسراوی هۆڵیۆد جنیڤەر لۆرانس رایگەیاند سەرەڕای ئەو ناوبانگەی كه هەیەتی و لەلایەنی جەماوەرییەوه ناسراوه، بەڵام له دڵەوه خەون به ژیانێكی هێمن و دوور له ناوبانگ و قەرەباڵغی شارەوە دەبینێت.
لۆرانسی تەمەن ٢٧ ساڵ کە بەشێکی زۆری تەمەنی لە نێو کاری هونەریدا بەسەر بردووە و یەکێکە لە ئەکتەرە سەرکەوتووەکان لە چەند ساڵی رابردوودا لە دیمانەیەکی لەگەڵ گۆڤاری (Vanity Fair) رایگەیاند: ژیانێکی سادە کە تێیدا خاوەن کێڵگەیەکی بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات و ئەنجامدانی کاری کشتوکاڵی یەکێکە لە خەونەکانی و لەم رووەوە ئامادەم واز لە نواندن و ئەکتەریش بهێنم ئەگەرچی حەز لە کاری هونەریش دەکەم.
لەلایەکی دیکەوە لۆرانس بێدەنگی شکاند سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی رووتی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئیدانەی ئەو کەسانەی کرد کە بەدوای ئەو وێنانەدا دەگەڕێن و وتی: پێویستە ئەو کەسانەی کە ئەو وێنانەیان بینیوە هەست بە شەرمەزاری بکەن، چونکە تاوانێکی سێکسی ئەنجام دەدەن ئەمەش تاوانێکە و پێویستە سزا بدرێن.
شایەنی باسە لۆرانس بەوە ناسراوە ساڵانە یەکێکە لەو ئەکتەرانەی کە لە دوو فیلم یان زیاتر بەشداری دەکات و فیلمەکانیشی لە هەموو روویەکەوە سەرکەوتوون و جەماوەرێکی زۆریان هەیە لەسەر ئاستی جیهان.
Top