لە نێو ماڵیش واز لە ئیشواریا ناهێنن.

لە نێو ماڵیش واز لە ئیشواریا ناهێنن.
زۆر جار ناوبانگ و جوانی گرفت و سەرئێشە بۆ هونەرمەندان و کەسانی ناسراو دروست دەکات، چونکە رۆژنامەنووسان بەتایبەتی بە دوای بچووکترین شت دا دەگەڕێن دەربارەی ژیانی تایبەتییان بۆ ئەوەی وەک هەواڵ یان وێنە بڵاوی بکەنەوە و خوێنەری بینەریان پێ زیاد بکەن بێ ئەوەی گوێ بە ژیانی و تایبەتمەندییەکانی ئەو هونەرمەندانە بدەن.
ئیشواریا رای کە بەوە ناسراوە لەو گرفتانە دوورە، چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد کە رۆژنامەنووسان تا شوێنی حەوانەی بەدوایدا بێن بۆ ئەوەی چەند وێنەیەکی بگرن و بڵاوی بکەنەوە، بەڵام وێنەگرەکان بەتایبەتی وێنەگرانی ماڵپەڕی(filmi beat ) چەند وێنەیەکی ئیشواریایان بڵاو کردەوە کە نیشانەکانی سەرسوڕمان بەسەر دەموچاویەوە بە ئاشکرا دیار بوو، چونکە پێشبینی ئەوەی نەدەکرد وێنەگرەکان تا ئەو شوێنە بەدوایدا بگەڕێن و ئەو ژمارە زۆرەی کامیرایان هێنا بێت.
ئیشواریا لە پێش دەرگای ئەو باڵاخانەی شوققەی دایکی لێیە کە دەکەوێتە نهۆمی ١٢ یەمی ئەم باڵاخانەیە بە تیشێرتێکی سپی درێژ و پانتۆڵێکی جێنز پێڵاوێکی سور و چاویلکەیەک دەرکەوت، ئەگەرچی تووشی سەرسوڕمان بوو، بەڵام کاردانەوەی توندی بەرامبەر رۆژنامەنووس و کامیرامانەکان نەبوو، لەلایەکی دیکەوە ئیشواریا خۆی ئامادە دەکات بۆ دوایین فیلمی سینەمایی خۆی کە بە ناوی (ڤینی خان)ە و بڕیار وایە بەم نزیکانە دەست بە کاری وێنەگرتنی بکرێت.
Top