جۆن تراڤۆلتا بە دەستدرێژی تۆمەتبار دەکرێت.
تۆمەتەکەی تراڤۆڵتا تا راددەیەک جیاواز و سەیرە، چونکە قوربانییەکەی پیاوە و پسپۆڕی مەساجە و تۆمەتەکەش بۆ بەر لە ١٧ ساڵ دەگەڕێتەوە، بەپێی هەواڵەکان ئەم پسپۆرەی مەساج سکاڵایەکی پێشکەش بە پۆلیس کردووە و تێیدا جۆن تراڤۆڵتا بە هەوڵدان بۆ دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار دەکات دوای ئەوەی ساڵی 2000 لە هۆتێلی (LaQuinta) کە دەکەوێتە ویلایەتی کالیفۆرنیا و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو کات تەمەنی تەنیا 21 ساڵ بوو کە تراڤۆڵتا هەوڵیدا بە چەند قسەیەک رازیی بکات دواتریش داوای لێیکرد لەگەڵ بچێتە ژووری ساونا و خۆی لەبەردەمی رووت بکاتەوە.
پسپۆرەکە هەروەها دەڵێ: دوای ئەوەی تراڤۆڵتا خۆی رووت کردەوە لێم نزیک بوو و لێی پرسیم کە ئایا هیچ پەیوەندیم لەگەڵ هیچ پیاوێکی دیکە هەیە و دەستی لە جەستەم دا هەروەها چەند قسەی نابەجێشی لەگەڵدا کردم، بۆیە هەر ئەو کات پۆلیسی لەو رووداوە ئاگادار کردەوە، بەڵام جۆناسان جی کرین پارێزەری تایبەتی تراڤۆڵتا داوای لێکرد کە پێویستە هۆتێلەکە جێ بهێڵێت، هەروەها داوای لە بەڕێوەبەرایەتی هۆتێلەکە کرد کە پێویستە واز لە داواکەیان بهێنن توانیی پۆلیسیش رازی بکات کە دەست بە لێکۆڵینەوە نەکەن، چونکە تەنیا لێک تێنەگەیشتنێک روویداوە و هیچی تر.