سعودیە مۆڵەت دەدات بە كردنەوەی هۆڵی سینەما لە 2018 دا.
هەروەها ەزارەتی ڕۆشنبیری ئەو وڵاتە ئەوەشی ڕاگەیاند كە ئەم هەنگاوە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئابووری ڕۆشنبیریەوە دەبێت , كاركردن لەسەر ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی بەرنامە چاكسازییەكان دەبێت لە بەرەو پێش بردنی ئابووری و كۆمەڵایەتی لە نێو كۆمەڵگای سعودی .
لە حەفتاكان كۆمەڵێك سینەما لە سعودیە هەبوون , بەڵام بە هۆی كەسانێكی توندڕەو بە ناوی ئاینەوە لایەنە پەیوەندارەكانیان بە جۆرێك تێگەیاند كە ئەو هۆڵە سینەماییانە بە یەكجاری دابخەن تا ئەمڕۆ .
بەڵام چەندین دەرهێنەر ئەوەیان ڕاگەیاند كە داخستنی سینەماكان كاریگەری نەبووە لەسەر هەنەر لەم سەردەمەی یوتوب , خانمە دەرهێنەر (هەیفا مەنصور)یش ڕایگەیاند كە ئەمە ڕۆژێكی گەشاوە دەبێت بۆ سعودیە كە لە 2018 هۆڵی سینەماكان دەكرێنەوە .
ئەم خانمە دەرهێنەرە توانی بە فیلمی (وجدة) یەكەم فیلمی سعودی لە ئۆسكار بخاتە كێبڕكێوە , كە باس لە حەز و خەونی كچێكی 10 ساڵ دەكات و بە ئومێدە ببێتە خاوەنی سكیلێك .