لەسەر كێشەكەی شیرین بڕیاری كۆتایی درا .

لەسەر كێشەكەی شیرین بڕیاری كۆتایی درا .
لە دوای ئەوەی كە هونەرمەندی میسری(شیرین) لە ئاهەنگێك سووكایەتی بە ئاوی ڕووباری نیل كرد , ئەمەش دوای ئەوە هات كاتێك یەكێك لە هەوادارانی پێی ووت كە گۆرانی (ماشربتش من نیلها) بلێتەوە (شیرین)یش بە پێكەنینەوە وتی (باشترە تووشی بلهارسیا نابیت) .
دوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە چەندین جار لە زۆرێك لە لایەنەكان بە توندی هێرشیان كردە سەر شیرین و بەوە ناویان برد كە سووكایەتی بە وڵاتی میسر كردووە , وە هەنێكی تریش پاڵپشتی بوون تا كێشەكە زۆر گەورە نەبێت و شیرین لەم بارودۆخە قورسە بپارێزن .
لە ئێستادا سەندیكای میوزیك ژەنان گەیشتنە ئەوەی كە بڕیاری كۆتایی بدەن لەسەر لێدوانەكەی شیرین و یەكلایی بكەنەوە , سەندیكا لە دوای ڵێكۆڵینەوە و لێپرسینەوەیەكی زۆر بڕیاری دا كە بۆ ماوەی دوو مانگ شیرین لە گۆرانی گوتن دوور بكەنەوە , ئەمەش تەنها لە ناو وڵاتی میسر , ئەم سزایەی شیرین لە بەرواری 14ی نۆڤەمبەری ڕابردوو دەست پێدەكات وە لە بەرواری 14-1-2018 كۆتایی دێت .
ئەم بڕیارە زۆر كاریگەری لە سەر شیرین نابێت , چونكە بەهۆی ئەو گرێبەستەی كە دەبێت لە ئاهەنگی سەری ساڵ لە دوبەی ئامادەبێت , نەیتوانی هیچ كار و چالاكیەك لە ناو وڵاتەكەی واژوو بكات و خۆی پێش ئەم بڕیارەی سەندیكا كارە هونەرییەكانی بردە دەرەوەی وڵات .
Top