شاخەوان كەركووكی چاوەڕێی سپۆنسەرە .

شاخەوان كەركووكی چاوەڕێی سپۆنسەرە .
وەك ئاشكرایە لە ئێستادا زۆرێك لە هونەرمەندان پێویستیان بە پاڵپشتی و سپۆنسەرێك دەبێت تا بتوانن بەرهەمەكەیان بڵاو بكەنەوە .
گۆانیبێژی كورد (شاخەوان كەركووكی) بە هۆی نەبوونی سپۆنسەرەوە نەیتوانیوە نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو بكاتەوە , ئەم هونەرمەندە ڕایگەیاند : بەهۆی نالەباری ڕەوشی كوردستانەوە ماوەیەكی زۆرە لە هونەر دابڕاوم , هەروەها ڕایگەیاند: ئەم بەرهەمەم جیاوازە لەوانی تر و لە توركیا كاری میوزیك و میكس و ماسترینگی بۆ كراوە , لە ستۆدیۆی (سۆڵۆ)ش كاری دەنگم بۆ كردووە . ئاوازەكەشی هی هونەرمەند (سابیری كوردستانی)ە و مامۆستا شوكور خەیاتیش زۆر هاوكارم بوو لە گووتنەوەی مەقامەكە .
ئەم هونەرمەندە ڕاشیگەیاند كە لە دوای دابڕانێكی زۆر لە هەوادارانی , لە داهاتوویەكی نزیكدا پێیان شاد دەبمەوە و نوێترین بەرهەمی هونەری خۆم بڵاو دەكەمەوە .
Top