شەمس : كەسانی دۆڕاو پروپاگەندە دەكەن .

شەمس : كەسانی دۆڕاو پروپاگەندە دەكەن .
شەمسی كوێتی یەكێكە لەو گۆرانیبێژە عەرەبانەی بەوە ناسراوە كە هەمیشە مشتومڕی زۆر لە ناوەندە هونەرییەكان و لە نێو كۆمەڵگای كوێتی بەتایبەتی و عەرەبی بە گشتی دەنێتەوە جا بە جلوبەرگە وروژێنەرەكانی بێت یاخود بە لێدوانەكانی كە دەگاتە ئاستێك كەسانێك داوای كوشتنی بكەن.
شەمس بە هۆی ئەم هەڵوێستانەی دووچاری رەخنەی زۆر بۆتەوە ئەمە جگە لەوەی كە بە دەیان جار هەواڵی سەیری دژی بڵاودەكەنەوە، لەم بارەوە شەمس دەڵێ: من بە ئازادی لە دایكبووم و بە ئازادیش دەژیم، بۆیە هەر چییەك بڕوام پێی هەبێت گوێ بە كەس نادەم ئەنجامی دەدەم، و هەر شتێكیش پێویست بكات قسەی دەربارەی بكەم بە هەمان شێوە دەری دەبڕم، ئەم قسانەی من دەبنە هۆی توڕە بوونی كەسانێكی دواكەوتوو و جێماوە لە ژیان.

دەربارەی پروپاگەندەكانیش دەڵێ: ئەم كەسە دۆڕاو و ئاست نزمانە، چونكە دڵیان پڕ لە قینە و هەست دەكەن لە پێشكەوتن جێماون، هەڵدەستن پروپاگەندەی نا درووست و ناڕەوا دژی كەسانی وەك من بڵاو دەكەنەوە لە نێو كۆمەڵگا، بەڵام با دڵنیا بن هەر خۆیان سووك و ریسوا دەبن و بۆ دواوە دەگەڕێنەوە، چونكە من هەرچییەكم هەبێت بە ئاشكرا دەیڵێم، لە هەمان كاتدا هەرچیم بوێت و قەناعەتم پێی هەبێت بێ ترس و دڵەڕاوكێ ئەنجامی دەدەم ئەوانیش با بۆ خۆیان بەردەوام بن لە پڕوپاگەندە بێ بنەماكانیان.
Top