ميلا : دایكم ئەكتەر بوو، بەڵام هیچی فێر نەكردم .

ميلا : دایكم ئەكتەر بوو، بەڵام هیچی فێر نەكردم .
میلا جۆڤۆڤیتش لە خانمە ئەكتەرێكی رووسی و باوكێكی پزیشكی سربی لەدایكبوو، هەر زوو بەرەو لەندەن رایانكرد، ئینجا بۆ لۆس ئەنجلۆس، لەوێ درێژەی بە خوێندن دا بەر لەوەی ببێت بە مۆدێل، دواتر بۆ چەند ساڵێك وانەی لە سەمای باڵی وەرگرت و لە هەمان كاتدا دەستی بە كاری نواندن كرد.
دایكی میلا ئەكتەر بووە و لەم بارەوە دەڵێت: راستە دایكم ئەكتەر بووە، بەڵام ئەو رێگای ئەكتەری پێ نیشان نەدام، من هەر لە منداڵییەوە دەمزانی نواندن چییە، نەمدەزانی كە دەبمە ئەكتەر، دایكیشم كاریگەری بەسەر منەوە هەبوو، بەڵام نە بە ئەرێنی نە بە نەرێنی لەو بواردا هانی نەدام، بەڵام كاتێك كە مۆدیل بووم، زۆر كەس داوایان لێدەكردم كە روو لە سینەما بكەم، نەمدەزانی واز لە ئەكتەری یان مۆسیقا دەهێنم و پێموایە دایكیشم بە هەمان شێوە بیری لەوە نەكردبۆوە.
سەبارەت بەو فیلمانەی كە تێیدا ماندوو دەبێت و پێویستیان بە توانای جەستەیی زۆر هەیە دەڵێ: ئەمە زیاتر پەیوەستە بە توانای جەستەیی خۆمەوە، من پێشوازی لە هەموو ئەو رۆڵانە دەكەم كە پێشكەشم دەكرێن بێ ئەوەی گرنگی بە جۆری رۆڵەكان بدەم، راستە من زۆر رۆڵی درامیم نەبینیوە، بەڵام ئەمە بۆ من گرنگ نییە، بەڵكو گرنگ ئەوەیە ئەو كارەی ئەنجامی دەدەم تێیدا سەركەوتوو بم، زۆر كەم لە ئافرەتەكان دەتوانن ئەم رۆڵانە ببینن بۆ نموونە ئەنجلینا جۆلی كە من سەرسامم بە رۆڵەكانی و دەتوانێت لە یەك كاتدا رۆڵی درامی یان ئەكشن ببینێت، منیش دەتوانم ئەمە بكەم، بەڵام ئەنجلینا دەرفەتی زیاتری پێدراوە.
Top