مادلین عاشقی گەشت و گەڕانە .

مادلین عاشقی گەشت و گەڕانە .
هونەرمەندان و ئەستێرەكانیش وەك هەر كەسێكی ئاسایی حەز و ئارەزوویان له شتی سەیر و سەرنجڕاكێشه، زۆر جار ئەم حەزەشیان دەبێته مایەی سەرسوڕمانی كەسانی ئاسایی یان ئەوانەی هەواداری دەنگ و كاره هونەرییەكانیانن.
مادلین مەتەری گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگ و سەرنجڕاكێشی لوبنانی زۆر حەز له زانینی نوێترین هەواڵی جلوبەرگ و مۆدێلەكانی دەكات بەتایبەتی ئەوەی له خانه ناودارەكانی پاریس دەردەچن، بەڵام لەوه سەیرتر خۆشەویستی بۆ كڕینی نوێترین بۆنەكان بێ سنووره بەتایبەتی له ماركه ناودارەكان ئەگەر نرخیشیان زۆر گران بێت ئەوا باكی نییه و خۆی بێبەش ناكات له كڕینیان، لەم بارەیەوه مادلین دەڵێت: هەموو هونەرمەندێك بەتایبەتی ئافرەته هونەرمەندەكان پێویستیان بەوەیه لەرووی دەركەوتن و پۆشینی جلوبەرگ بێ وێنه بن، چونكه جگه له ساز كردنی كۆنسێرت و ئاهەنگ ئێمه بەردەوام له بۆنه و فیستیڤاڵەكان بەشداری دەكەین و دەردەكەوین و پێویسته دەركەوتنمان تا رادەیەك جیاواز بێت له خەڵكی ئاسایی، چونكه ئێستا میدیاكان گرنگییەكی زۆر به دەركەوتنی هونەرمەند دەدەن و بچووكترین هەڵه یان دەرنەكەوتنی به جوانی دەقۆزنەوه بۆ ئەوەی بیكەن به باس، مادلین زیاتر دهڵێت: جگه له جلوبەرگ من عاشقێكی سەرشێتی بۆنم و هەر بۆنێك كه دەرچوو من هەوڵ دەدەم دەستم كەوێت بۆیه ئێستا به سەدان شووشەی بۆنم كۆكردۆتەوه بەتایبەتی بۆنی فەرەنسی.
Top