هەڵوێست گۆرانییەكی نوێی خۆی بڵاو دەكاتەوە .
ئەم هونەرمەندە خۆی تێكست و ئاوازەكەی بۆ ئەم بەرهەمە ئامادەكردووە , میلاد فەرهادی كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ كردووە , وە شۆرشڤان كاری دەرهێنانی بۆ ئەم بەرهەمە نوێیەی هەڵوێست كردووە .
هەڵوێست كە دەرچووی بەشی ئەندازیارییە , یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە بەرهەمەكانی بینەرێكی زۆر كۆدەكاتەوە .